ڕاستەوخۆ

دوای پێنج مانگ لە بێسەروشوێنکردنی؛ سروش کەرەمی گواسترایەوە بۆ زیندانی دیزڵاوای کرماشان

reset font size increase font size

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرایان کرد، گەنجێکی تەمەن 18 ساڵی خەڵکی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی سروش کەرەمی، دوای پێنج مانگ لە بێسەروشوێنکردنی، گواستراوەتەوە بۆ بەشی ئەمنیی زیندانی دیزڵاوای کرماشان و لەژێر مەترسیی سەپاندنی سزایەکی قورسدایە.

بەپێی زانیاریی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو گەنجە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی زستانی ڕابردوودا لە کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بەڵام بۆ ماوەیەکی درێژ هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەبوو و بنەماڵەکەشی سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام، نەیانتوانیبوو شوێنی ڕاگرتنی بدۆزنەوە.

سروش کەرەمی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە تۆمەتی قورسی "مۆحارەبە" (دژایەتیکردنی خودا)ی دراوەتە پاڵ و ئێستا دۆسیەکەی بە مەبەستی یەکلاییکردنەوە و دەرکردنی بڕیار، ڕەوانەی یەکێک لە لقەکانی دادگای شۆڕشی کرماشان کراوە، ئەمەش نیگەرانیی لایەنە مافپەروەرەکانی لە ئەگەری سەپاندنی سزایەکی توند بەسەریدا زیاتر کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.