سیروان محەمەد دەشڵێ، کارکردن لە پڕۆژەی ڕووناکی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەوامە، بەمنزیکانە لە قەزاکانی سنووری پارێزگاکە دەستپێدەکات و تاوەکو هاوینی ئەمساڵ کارەبای سەرجەمیان دەبێت بە 24 کاتژمێری.
ئاماژە بەوەش دەکات، زیاتر لە 360 هەزار هاوبەش لە سنووری پارێزگای سلێمانی کارەبای 24 کاتژمێریان هەیە، بڕیارە لەماوەی داهاتوودا پڕۆژەکە لە سنووری قەزاکانی دەربەندیخان، سەیدسادق، دوکان، پێنجوێن، چەمچەماڵ و بازیان جێبەجێ بکرێت.