ڕاستەوخۆ

هاوسەرۆکی دەم پارتی: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەڵە تێگەیشتنی جدی سەبارەت بە لێدوانەکانم دروستبووە

reset font size increase font size

تولای هاتیمئۆغڵاری، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراتیی گەلان (دەم پارتی) لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی "میزۆپۆتامیا"، وەڵامی ئەو بابەت و خوێندنەوانەی دایەوە کە لەسەر وتەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرابوونەوە و هاوکات دیدگای پارتەکەی لەسەر پرۆسەی چارەسەری و بارودۆخی هەرێمەکە خستەڕوو.

"هەڵە تێگەیشتن لەسەر قسەکانم دروستکراوە"
هاتیمئۆغڵاری ئاماژەی بەوە کرد کە بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تووشی هەڵە تێگەیشتنێکی جدی بوونەتەوە سەبارەت بە گوتەکانی. ناوبراو ڕوونی کردەوە، لەو بەرنامە تەلەڤزیۆنییەی بەشداریی تێدا کردبوو، تەنها تیشکی خستووەتە سەر کاریگەرییە ئەرێنییە هەرێمییەکانی پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد و هیچ واتایەکی دیکەی بە قسەکانی نەبەخشیوە.

 هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی داوای کرد کە سەرنجی میدیاکان و لایەنە سیاسییەکان لەسەر خاڵە ئەرێنییەکانی "یاسای چوارچێوە" بێت. گوتیشی: پێویستە هەمووان بە شێوازێکی بونیادنەرانە بیر لەوە بکەنەوە چۆن دەتوانرێت ئەم پرۆسەیە بەرەوپێشەوە ببرێت تاوەکو بگەینە ئەنجامێکی ئەرێنی کە لە بەرژەوەندیی تەواوی پێکهاتەکاندا بێت.

لە بەشێکی دیکەی ئاخاوتنەکەیدا، هاتیمئۆغڵاری ئاوڕی لە ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دایەوە و ئاماژەی بەوە کرد، گەلی فەلەستین ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی بێپێشینە بووەتەوە و سیاسەتەکانی بێنیامین نەتنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بە "قڕکەرانە" وەسف کرد.

هاتیمئۆغڵاری جەختی لە پەیوەندیی نێوان ئاشتیی ناوخۆیی و ڕۆڵی دەرەکیی وڵاتان کردەوە و ئاشکرای کرد: ئەگەر تورکیا لە پرۆسەی چارەسەریی ناوخۆیدا سەرکەوتوو بێت و پرسی کورد بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکات، سەنگ و قورساییەکی زۆر زیاتری دەبێت و دەتوانێت ڕۆڵێکی مێژوویی و گرنگ لە دابینکردنی ئارامیی سەقامگیریی ناوچەکە و بە تایبەتی چارەسەرکردنی پرسی فەلەستیندا بگێڕێت.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.