ڕاستەوخۆ

هاوسەرۆکی پەژاک: کورد چارەنووسی خۆی ناداتە دەست کەس

reset font size increase font size

لە چاوپێکەوتنێکدا، لە بارەی ئایندەی سیاسیی ناوچەکە، هاوسەرۆکی پەژاک ڕای دەگەیەنێت، ڕژێمی ئێران گەیشتووەتە بنبەست و کوردییش وەک بەهێزترین لایەن ئامادەیە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات، پەیمان ڤیان، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)، گوتی: "دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ناوچەکە چووەتە قۆناغێکی نوێی شەڕی سارد و ئاگربەستی هەستیار، کە تێیدا کورد ستراتیژی ڕێگای سێیەم پەیڕەو دەکات".

هاوسەرۆکی پەژاک لە بارەی پێشهاتەکانەوە ڕایگەیاند، ڕژێمی ئێران بۆ ماوەی (47) ساڵە ستەم لە گەلان دەکات و ئێستا لە ناوەوە ڕزیوە، گوتیشی: "چ شەڕ ڕوو بدات یان نا، ئێران ئیتر ناتوانێت بەم شێوەیەی ئێستا درێژە بە هەبوونی خۆی بدات. گەلان داوای گۆڕانکاریی ڕیشەیی دەکەن و چیتر بێدەنگ نابن".

پەیمان ڤیان ڕاشیگەیاند: "کورد بەهێزترین و ڕێکخراوترین لایەنی ناو ئێرانە، هەر بۆیە هەموو چاوەکان لەسەر کوردە. ئێمە چارەنووسی خۆمان بە دەستی هیچ هێزێکی دەرەکییەوە نابەستینەوە و بۆ پاراستنی گەلەکەمان لە هەر ئەگەرێکی کۆمەڵکوژی، لەوپەڕی ئامادەباشی داین".

هاوسەرۆکی پەژاک جەختی لەوەش کردەوە، ئەوان هیچ جۆرە چەکێکیان لە ئەمریکا وەرنەگرتووە و هێزی سەرەکییان گەلەکەیانە، گوتیشی: "ئامانجمان بنیادنانی ئێرانێکی دیموکراتیکە، کە تێیدا هەموو نەتەوەکان بە ناسنامەی خۆیانەوە تێیدا بژین".

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.