سەرچاوەیەکی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) ڕاگەیاند؛ بڕیارە ئەمڕۆ ئیلھام ئەحمەد، هەوسەرۆکی دایرەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، سەردانی شاری شامی پایتەختی سووریا بکەن.
ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە هەوڵە سیاسییەکان و پرۆسەکانی هەماهەنگی و گفتوگۆ لەنێوان لایەنەکانی ڕۆژاڤای کوردستان و حکومەتی دیمەشقدا بەردەوامن بۆ تاوتوێکردنی دۆسیە ئەمنی، سیاسی و ئیدارییەکان و گەیشتن بە چارەسەری هاوبەش لە چوارچێوەی داهاتووی سووریادا.
نوێدەکرێتەوە..