ڕاستەوخۆ

تولای هاتیمۆغلاری: پێویستە چارەسەری پرسی کورد لە دۆسیە پشتگوێخراوەکانی حکومەت دەرچێت

reset font size increase font size

تولای هاتیمۆغلاری: پێویستە چارەسەری پرسی کورد لە دۆسیە پشتگوێخراوەکانی حکومەت دەرچێت

تولای هاتیمۆغلاری، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی حزبەکەی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، پێویستە پرسی کورد لە سەر مێزی دۆسیە پشتگوێخراوەکانی حکومەت دەربهێنرێت و بخرێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.

تولای هاتیمۆغلاری ئاشکرای کرد، یاسای چوارچێوە لە کۆتا قۆناغەکانی ئامادەکردنیدایە و جەختی کردەوە کە دەبێت ئەو یاسایە بە هاودەنگیی تەواوی لایەنەکانی پڕۆسەی ئاشتی بنووسرێتەوە.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، گەڕانەوەی ئەندامانی ڕێکخستن تەنیا تێپەڕاندنی فیزیکیی سنوورەکان نییە و نابێت بە دیدێکی تەسک و حزبی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، بەڵکو پێویستە زەمینەی یاسایی و سیاسیی گونجاویان بۆ دابین بکرێت.

هاوکات جەختی لەسەر دیاریکردنی پێگەی ڕەسمیی عەبدوڵا ئۆجالان وەک سەرۆکی دانوستانکاری پڕۆسەی ئاشتی کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە حزبەکەیان لە ئامادەکاریی کۆتاییدایە بۆ سازدانی پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی لەسەر بنەمای کۆمەڵگەی دیموکراتیک و پێشخستنی ئاشتی.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.