ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەغەدە لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە رێگەی نەغەدە-پیرانشار رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پراید و بارهەڵگرێکدا روویداوە، بەهۆیەوە دایکێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و سێ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.
بە گوێرەی ئاماری پۆلیسی رێگەوبانی ئێران لە 9 مانگدا 15 هەزار و 513 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.