ئه‌و كچه شەڕڤانەی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی یه‌په‌ژه و چه‌كدارانی حكومه‌تی كاتیی سوریا له دێره‌زور به‌دیلگیرا، له دوای ئازادبوونی قسه‌ی بۆ ئاژانسی فورات نیوز كردووه و ده‌ڵێت "بە ژنان دەڵێم هەمیشە بڕواتان بەخۆتان هەبێت، ئەو کاتەی بەدیلگیرابووم چەکدارانی حکومەتی شام پێیان دەگوتم دیلبوونت دیارییه‌كه بۆ تۆ".
نارین ئاخین، داوا لە هەموو ژنانی سوریا ده‌كات به‌هێزبن و لە دژی کردەوەكانی چەکدارانی حکومەتی کاتیی بوەستنەوە.
نارین باسی له‌وه‌ش كردووه، پێیان ده‌گوتم دیلبوونت دیارییه‌كه بۆ تۆ، بەڵام ئێستا من بە جلە سەربازییەکانمەوە زۆر بەهێزتر لە جاران لەبەردەمیان وەستاومەتەوە.
گوتیشی، چەکدارانی حکومەتی کاتیی وایاندەزانی دوای بەدیلگرتنمان هەرزوو خۆمان بەدەستەوە دەدەین، بەڵام قسه‌كانیان ڕاست ده‌رنه‌چوون و ئێمە خۆمان ڕادەست نەکرد، لە زینداندا دەمگوت کە ئازادبووم دەگەڕێمەوە بۆ ئەو شوێنەی کە لێوەی هاتووم، واتا بۆ ناو هێزەکانی یەپەژە.
نارین ئاخین، كچه شه‌ڕڤانێكی عه‌ره‌بی یه‌په‌ژه بوو، له كاتی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی حكومه‌تی كاتیی سوریا، بە هاوکاری عەشیرەتە عەرەبەکان به‌دیلگیرا، 19ـی ئه‌م مانگه له پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی دیله‌كانی نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌تی كاتیی سوریا، ئازاد كرا و گه‌ڕایه‌وه ناو ڕیزه‌كانی یه‌په‌ژه.