وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له پڕۆژه‌ی ڕووناكی‌دا 80%ـی ماڵان كه‌متر له 59 هه‌زار دیناریان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تەکە له ڕاگهیهنراوێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به گوێره‌ی نرخە نوێیەکان، ئێستا هاوڵاتیان پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراوورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، پسولەی کارەبای مانگی سێ بەتێکڕا بریتیبووە لە 37 ڕۆژ بۆ هەموو جۆرەکانی هاوبەشانی کارەبا.
ساڵی 2024 حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، مه‌به‌ست له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێرییه بۆ هاوڵاتیان و تاوه‌كو كۆتایی 2026 لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان پرۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
گوتیشی، له پڕۆژه‌ی ڕووناكی‌دا هاوڵاتیان به‌راورد به ساڵانی پێشتر كه پاره‌ی كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده‌یان ده‌دا، له‌مه‌ودوا كه‌متر له‌و پاره‌یه ده‌ده‌نه حكومه‌ت.