ئەمڕۆ لە دەوروبەری شاری دێرەزوور، ژمارەیەک کەسی نەناسراو ئاگریان لە بیرێکی نەوت بەردا و بەهۆیەوە پشێوی ئەمنی لە ناوچەکە درووست بووە.
بەرپرسی ئاسایشی شارۆچکەی سۆری سەر بە پارێزگای دێرەزوور ڕایگەیاند: ئاگرەکە لە دەشتاییەکانی ڕوێشد کەوتوتەوە، بەو هۆیەوە بارهەڵگرەکێک بە تەواوی سووتاوە و زیانێکی زۆریش بە بیرە نەوتەکە گەیشتووە.
هاوکات باس لەوە دەکرێت، بەهۆی ئەم ئاگرکەوتنەوەیەوە، ناوچەکە ڕووبەڕووى جۆرێک لە ئاڵۆزی و گرژیی بووەتەوە و هێزەکان یەکتری بە بە ئەنجامدانی ئەو خستنەوەى ئەو ئاگرە تۆمەتبار دەکەن.