سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگهیاند، لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان کار بۆ کردنەوەی گەروی هورمز دەکەن.
کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانیدا کار لەسەر پلانێکی گشتیی دەکات بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز و ئاساییکردنەوەی هاتوچۆی دەریایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گوتیشی، لە کۆتاییدا دەبێت گەرووی هورمز بکەینەوە، بۆ ئەوەی سەقامگیریی بۆ بازاڕی نەوت بگەڕێتەوە، هەرچەندە ئەمە کرێکی ئاسان نییە.
ستارمەر ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ سەرجەم هاوپەیمانەکانیان، لەوانەش هاوبەشە ئەوروپییەکان، سەرقاڵی داڕشتنی پلانێکی گشتگیر و گونجاون، تاوەکو لە زووترین کاتدا ئاسایشی دەریاوانیی لە ناوچەکەدا جێگیر بکەنەوە و کاریگەرییە ئابوورییەکانی ئەو قەیرانە کەم بکەنەوە.