عێراق به بڕێكی كه‌می ڕۆژانه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی له ڕێگه‌ی سوریاوه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان ده‌ستپێكردووەتەوە و ده‌یه‌وێت له داهاتوودا هەناردەی ڕۆژانه‌ی زیاتر بكات.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، دوای داخستنی گه‌رووی هورمز، به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ی جێگره‌وه و پشتیوانیی ئابوریی و داهاتی نیشتیمانیی، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتمان له ڕێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه بۆ به‌نده‌ری بانیاسی سوریا ده‌ستپێكرده‌وه.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، هه‌نگاو بە هەنگاو هه‌وڵده‌ده‌ن بڕی هه‌نارده‌كردنی نەوت له ڕێگه‌ی سوریاوه زیاتر بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شکراوە، حكومه‌تی کاتیی سوریا پاراستنی ته‌نكه‌ره‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆ و هه‌ماهه‌نگیی باش له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له نێوان هه‌ردوولا هه‌یه.