سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لە پارێزگای دهۆک کرد و لیژنهیهكی لێكۆڵینهوه بۆ پێكدههێنێت.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سودانی سهركۆنهی هێرشكردنه سهر ماڵهكهی كردووه له دهۆك و فەرمانی کردووه تیمێکی ئەمنی و تەکنیکیی هاوبەش لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم بۆ لێکۆڵینەوە و دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە پێکبهێنرێت.
سودانی هێرشەکەی سەرماڵی نێچیرڤان بارزانی بە دەستدرێژی وەسف کردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە، کە حکومەت ڕێگە بە هیچ لایەنێکی نایاسایی، هەرێمی یان نێودەوڵەتی نادات عێراق پەلکێشی ناو جەنگی وڵاتانی ناوچەکە بکەن.
ئاماژه بهوهشكراوه، ههردوولا دوایین پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکردووە، ههروهها .ستایشی هەڵوێستەکانی نێچیرڤان بارزانی و پەرۆشیی ئەوی بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق کردووه