ڕاستەوخۆ

ئەبوبەکر کاروانی: کورد ئامادەکاریی بۆ قۆناغی ڕاگوزەری ئێستا نەکردووە و ستراتیژییەتی هاوبەشی نییە

reset font size increase font size

ئەبوبەکر کاروانی، سیاسەتمەداری ناسراوی کورد ڕایدەگەیێنێت کە لەگەڵ بوونی ناوچەکە و دۆخی کورد لە قۆناغێکی ڕاگوزەریدا، بەڵام لایەنە کوردییەکان ئامادەکاریی پێویستیان بۆ نەکردووە و بەهۆی نەبوونی ستراتیژییەتی هاوبەشەوە، تەنیا چاوەڕوانی گۆڕانکارییەکان دەکەن.

ئەبوبەکر کاروانی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، لەم قۆناغە هەستیارەدا یەکبوونی نیشتمانی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا لە ئاستی پێویستدا نییە و ئەو هەنگاوانەی کە پێویست بوو کورد بۆ پاراستنی پێگەی خۆی بیاننێت، نەیناون.

ئەو سیاسەتمەدارە هۆشداریی دا لەوەی کە بەردەوامیی ناکۆکییە ناوخۆییەکان و نەبوونی یەکدەنگی، زیانی گەورە بە پێگەی هەرێمی کوردستان دەگەیێنن و لە کۆتاییدا شکۆی کورد وەک نەتەوە و گەل لەکەدار دەکەن.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.