موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی ئێران، دوای بەخاکسپاردنی باوکی، ڕایگەیاند کە تۆڵەسەندنەوەی خوێنی عەلی خامنەیی خواستێکی گشتییە و بە دڵنیاییەوە جێبەجێ دەکرێت؛ هۆشداریی توندیش دەداتە ئەوانەی لە پشت کوشتنی ڕێبەری پێشووی ئێرانەوە بوون.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا بۆ بکوژانی باوکی ڕایگەیاندووە: "پەیمان دەدەین کە تۆڵەی ئەم خوێنە لە بکوژە تاوانبار و بێ ئابڕووەکان بکەینەوە."
جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە لیستی ناوی تەواوی ئەو تاوانبارانەیان لەبەردەستدایە لە سەرەوە تا خوارەوە، و گوتوویەتی: "ئەوان ئاواتی مردنێکی ئارام و لەسەر جێگەی خەوتن لەگەڵ خۆیاندا دەبەنە گۆڕەوە."
موجتەبا خامنەیی ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەرکی تۆڵەسەندنەوە تەنیا بە شەخسی ئەو یان بەرپرسانی ئێرانەوە نەبەستراوەتەوە، بەڵکو گوتوویەتی: "ئێمە بمێنین یان نەهێڵرێین ئەم بەڵێنە بەدی دێت، و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئازادیخوازانی جیهان لە هەر کوێیەک بن، هەریەکەیان بەشێک لەم ئەرکە خوداییە جێبەجێ دەکەن."