ڕاستەوخۆ

لە سنووری دهۆک زیاتر لە 600 هەزار تۆن گەنم بەرهەم هێنراوە

reset font size increase font size

سەرەڕای بەرهەمهێنانی بڕێکی پێوانەیی گەنم لە لایەن جوتیارانی پارێزگای دهۆکەوە بۆ ئەمساڵ، بەڵام سنووردارکردنی ڕێژەی وەرگرتنی گەنم لە لایەن حکومەتی عێراقەوە نیگەرانی و ناڕەزایەتییەکی زۆری لە ناوەندە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکەدا لێکەوتووەتەوە.

ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ NûçeTv ڕایگەیاند، لەم وەرزەدا لە سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر لە 600 هەزار تۆن گەنم لە لایەن جوتیارانەوە بەرهەم هێنراوە، بەڵام لەو بڕە گەورەیە تەنیا 116 هەزار تۆن گەنم لە سایلۆکاندا لە جوتیاران وەردەگیرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەم بڕیارەی بەغدا بووەتە هۆی دروستبوونی نیگەرانیی لای جوتیاران. جەختیشی کردەوە بڕیارە چەند کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت بەشێکی دیکە لەو گەنمە لە جوتیاران وەربگرن، بەڵام سەرەڕای ئەو هەوڵانەش، هێشتا بڕێکی زۆر و سەرڕێژ لە گەنمی بازاڕ و جوتیارانی ناوچەکە بەبێ کڕیار دەمێنێتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.