ڕاستەوخۆ

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کۆبوەووە

reset font size increase font size

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام جەلال لە بەغدا، پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد و پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دۆخی سیاسیی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی یەکێتی بە بۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکاوە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی جۆشوا هاریس و گەلی ئەمریکا کرد.

هاوکات، لە چوارچێوەی گفتوگۆکاندا دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان خرانەبەر باس.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەوڵە هاوبەش و دیپلۆماسییەکان کردەوە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان و چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.