ڕاستەوخۆ

تەیب تەمەل: ئۆجالان نەخشەڕێگەیەکی نوێی بۆ چارەسەری خستووەتە ڕوو

reset font size increase font size

تەیب تەمەل، جێگری هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند، عەبدوڵڵا ئۆجالان، لە دوایین دیداری خۆیدا لە زیندانی ئیمراڵی، نەخشەڕێگەیەکی نوێی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان خستووەتە ڕوو.

تەمەل لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "ئەڤرەنسەل"ی تورکی ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی پێشهاتە ناوچەییە خێراکان و داواکاریی بەردەوامی کۆمەڵگەوە، پرۆسەکە زیاتر خێرا بووە.

بە گوتەی جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی، ئەو نەخشەڕێگەیەی ئۆجالان پێشنیازی کردووە، ئەرک و بەرپرسیارێتیی جیاواز بۆ دەوڵەت، پەرلەمان و بزووتنەوەی سیاسیی کورد دیاری دەکات بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ خشتەیەکی نوێی چارەسەری بکرێت.

ناوبراو جەختی کردەوە کە پرۆسەی ئاشتی بە تەنیا بە نیازپاکی لەلایەن دەسەڵاتەوە بەڕێوە ناچێت و پێویستیی دەستبەجێی بە بناغەیەکی یاسایی پتەو هەیە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەبێ هەبوونی ئەو بنەما یاساییانە، سەرجەم هەنگاوەکان "وەک خانوویەک لەسەر لم" وایە و جێگیر نابێت.

تەیب تەمەل لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ئاشکرای کرد، عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ هەر هەنگاوێکی داهاتوو وەک پرسی داماڵینی چەک، مەرجی سەرەکی و بنەڕەتیی خۆی بەستووەتەوە بە دانپێدانانی سیاسی و یاسایی بە مافەکانی گەلی کورد لە تورکیادا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.