ڕاستەوخۆ

مامۆستایانی زانکۆی کوردستان هۆشداریی بایکۆتکردنی گشتی دەدەن

reset font size increase font size

ئەندامانی دەستەی زانستی و مامۆستایانی زانکۆی کوردستان لە سنە، لە ڕاگەیەندراوێکی تونددا هۆشداری دەدەن کە ئەگەر تاوەکو ڕێککەوتی   6ی حوزەیرانی 2026 بڕیارە یاساییەکان تەواوی جێبەجێ نەکرێن، سەرجەم چالاکییە ئەکادیمییەکانیان ڕادەگرن.

مامۆستایانی زانکۆکە ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی درێژەکێشانی پرۆسەی جێبەجێکردنی بڕیارە یاساییەکان، توندبوونەوەی گوشارە هەمەلایەنەکان بۆ سەر مامۆستایان و سووکایەتیکردن بە پێگە و شکۆی دامەزراوەی زانکۆ، ناچارن پەنا ببەنە بەر ئەم هەنگاوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەگەر داواکارییە یاسایی و ڕەواکانیان لەو وادە دیاریکراوەدا جێبەجێ نەکرێت، سەرەڕای نائومێدی و حەزنەکردنیان، تەواوی چالاکییە پەروەردەیی، توێژینەوەیی و کارگێڕییەکانیان هەڵدەپەسێرن.

مامۆستایانی زانکۆی کوردستان جەخت لەوەش دەکەنەوە، لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەم دۆخە و وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانیان، لە بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ئەم وەرزی خوێندنەش دەکشێنەوە و پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بە تەواوی پەکدەخەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.