ڕاستەوخۆ

نوکتەیەک لەسەر ژنانی کورد سەرمایەدارێکی ناسراوی تورکیا دەداتە دادگا

reset font size increase font size

 

وەزارەتی دادی تورکیا لێکۆڵینەوەی فەرمی لە دژی ڕەحمی کۆچ، سەرمایەداری ناسراوی ئەو وڵاتە دەستپێکرد؛ ئەمەش دوای ئەوەی ناوبراو لە کاتی کردنەوەی نەخۆشخانەیەکدا لە ئیزمیر نوکتەیەکی گێڕایەوە کە بە "ڕەگەزپەرستانە، سووکایەتی و جیاکاریی ڕەگەزی" دژ بە ژنانی کورد لەقەڵامدرا و ناڕەزایەتییەکی بەربڵاوی لە باکوری کوردستان و تورکیا لێکەوتەوە.

ئاکن گورلەک، وەزیری دادی تورکیا لەسەر ئەم بابەتە ڕایگەیاند: "تەرازووی دادپەروەری بەپێی سامان و پێگەی هیچ کەسێک کێش ناکات و دەسەڵاتی دادوەری پارێزگاری لە کەرامەتی مرۆڤ دەکات."

جەختی کردەوە ئەو دەستەواژانەی زیان بە کەرامەتی ژنان دەگەیێنن و لەگەڵ هەستیارییەکانی کۆمەڵگەدا ناگونجێن، لەلایەن هەر کەسێکەوە بن بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نین.

ئەم ڕێکارە یاساییە لە کاتێکدایە کە داواکاری گشتیی کۆماری لە ئیزمیر بەپێی ماددەی 216ی یاسای سزادانی تورکیا، لێکۆڵینەوەی فەرمی لە ژێر ناوی "سووکایەتیکردنی ئاشکرا بە توێژێکی کۆمەڵگە لەسەر بنەمای جیاوازیی نەژادی، ناوچەیی و ڕەگەزی" دەستپێکردووە.

 بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی گێڕانەوەی نوکتەکە لەلایەن ئەم سەرمایەدارەوە، کاردانەوەی توندی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان و لایەنە کوردییەکان بەدوای خۆیدا هێنابوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.