ڕاستەوخۆ

عێراقچی: ئەگەر لوبنان نەبوایە دەمێک بوو لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتبووین

reset font size increase font size

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە وەڵامێکی تونددا بۆ جۆزێف عەون، سەرۆککۆماری لوبنان ڕایگەیاند کە ئەگەر لوبنان "پرسی گرنگی" تاران بووایە لە دانوستانەکانیدا، دەمێک بوو لەگەڵ واشنتن ڕێککەوتبوون.

هاوكات لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "وادیارە بەپێی قسەکانی عەون، ئێران پێنج یەکی خاکی لوبنانی داگیرکردووە و ڕۆژانە بۆردومانی دەکات! بۆیە باشترە وڵاتەکەت لە دەستی دوژمنە ڕاستەقینەکەی ڕزگار بکەیت."

ئەم گرژییە لە کاتێکدایە کە پێشتر جۆزێف عون لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ CNN، تاران و حزبوڵڵای تۆمەتبار کردبوو بەوەی لوبنانیان کردووەتە قوربانیی بەرژەوەندییەکانی ئێران و ڕووی لە سوپای پاسداران وتبوو: "ئەمە وڵاتی ئێمەیە و ئەرکی ئێوە نییە دەستوەردانی تێدا بکەن."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.