سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری فەرەنساوە په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و داواده‌كه‌ن هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چڕبكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له فرانبوونی بازنه‌ی ململانێكان بكرێت.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێ، ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له ئیمانیۆل ماكرۆن سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نساوه پێگه‌یشت و تێیدا، لەبارەی دۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
ده‌شڵێ، هەردوولا نیگەرانیی قوڵی خۆیان بەرامبەر بە مەترسییەکانی پەرەسەندنی گرژییەکان دەربڕی، هاوڕاشبوون لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێگری لە فراوانبوونی زیاتری بازنەی ململانێکان.
ئه‌وه‌شهاتووه، تەوەرێکی دیکەی په‌یوه‌ندییه‌كه، تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوامیی هاوکارییەکان بووه، هەردوولایان داکۆکی‌یان لە پتەوکردنی ئەو پەیوەندییە دۆستانەیەی نێوانیان کردەوە.