ڕاستەوخۆ

وەزارەتی بەرگری تورکیا: هیچ پڕۆژەیەکمان جێهێشتنی خاکی سوریا نییە

reset font size increase font size

وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی بە گرنگییەوە سەیری پڕۆسەی چارەسەریی دەکات و پێویستە پەکەکە بەتەواوەتی چەکدابنێت، ده‌شڵێ، نیازی جێهێشتنی سوریایان نییه‌.

یاشار گولەر، ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا هیچ هەنگاوێکیان بۆ بەجێهێشتنی خاکی سوریا نەناوە، ئەرکی پێشینەی ئێستایان چاودێریکردنی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکایە.

دەشڵێت، هێزه‌كانیان مەترسی راستەقینەی روبەڕووبونەوەی سەربازییان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، بەڵام مەترسییەكە لە ئاستێكی نزمدایە.

وتیشی، بەمەبەستی كەمكردنەوەی مەترسییەكان و رێگریكردن لە هەر پەرەسەندنێكی لەناکاو، توركیا پارێزگاری لە كەناڵەكانی پەیوەندیكردن و هەماهەنگی دەكات لەنێوان دامەزراوەكانی خۆی و هاوتا ئیسرائیلییەكانیدا.

دەشڵێت، ئامادەکاریی تەواویان کردووە لەبەرانبەر دروستبوونی هەر هەڕەشەیەکی هەنووکەیی لە سنورەکانی تورکیادا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.