ڕاستەوخۆ

لە هێرشەکانی شەممەی ئیسرائیلدا بۆ سەر باشووری لوبنان16 کەس کوژران

reset font size increase font size

بەرگریی شارستانیی لوبنان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامیی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئیسرائیل لە ڕۆژی شەممەدا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی باشووری وڵاتەکە، بەتایبەت لە پارێزگای نەبتیە، 16 کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

تیمەکانی فریاگوزاریی بەرگریی شارستانی ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە ژێر بۆردوومانە بەردەوامەکانی ناوچەی نەبتیەدا، توانیویانە 47 هاووڵاتی بۆ شوێنی ئارام بگوێزنەوە، هاوکات تەرمی 16 کوژراو و12 برینداریشیان ڕادەستی نەخۆشخانەکان کردووە.

ئەم پەرەسەندنە لە کاتێکدایە کە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، ڕۆژی هەینی لانی کەم 47 کەس لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژران، کە ئەوەش بە دووەم خوێناویترین ڕۆژ لە دوای هەڵگیرسانی گرژییەکانی نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل لە سەرەتای مانگی ئازاری ڕابردووەوە هەژمار دەکرێت.

سەرەڕای ئەوەی بڕیار بوو درەنگانی شەوی هەینی ئاگربرەوێکی نوێ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە حزبوڵڵا لە ماوەی شەودا چەندین مووشەک و کاتیۆشای ئاراستەی هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوخۆی لوبناندا کردووە، ئەمەش وایکرد سوپای ئیسرائیل سەرلەنوێ هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان دەستپێبکاتەوە و ئاگربرەوەکە پێشێل بکرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.