وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، به‌هۆی دۆخی نا سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی قوتابیان و خوێندكاران، بابه‌تەکانی تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ پۆله كۆتاكان كه‌مكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دەڵێت، ده‌سته‌ی گشتیی وه‌زاره‌ت به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وه‌زیری په‌روه‌رده كۆبووه‌وە و بڕیاریدا بۆ ساڵی خوێندنی 2025 بۆ 2026، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی و ئاینده‌ی خوێندكاران، بابه‌تی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆله كۆتاكانی شه‌شی سه‌ره‌تایی و سێی ناوه‌ندیی و شه‌شی ئاماده‌یی بۆ به‌شه‌كانی زانستیی و وێژه‌یی كه‌مبكاته‌وه.
وه‌زاره‌تەکە ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌و بابه‌تانه‌ی لادراون، له پرۆگرام و پلانی خوێندندا ده‌مێننه‌وه و له تاقیكردنه‌وه‌كانی مانگانه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ناو پۆل ئه‌زمون ده‌كرێن، بەڵام لە کۆتایی ساڵدا تاقیکردنەوەیان تێدا ئەنجام نادرێت.
