ڕاستەوخۆ

ئێران جێگره‌وه‌ی لاریجانی ده‌ستنیشان كرد

reset font size increase font size

دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌ كوژرانی عه‌لی لاریجانی، سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران ده‌ستنیشان كرا.

محەمەد مەهدی تەباتەبایی، یاریدەدەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، بە ڕەزامەندیی ڕێبەری نوێی ئێران و بە فەرمانی سەرۆککۆمار، محەمەد باقر زولقەدر، وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران دەستبەکار بووە.

دیاریکردنی زولقەدر بۆ ئەم پۆستە، دوای کوژرانی عەلی لاریجانی سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنەکە لە لایەن ئیسرائیلەوەیە.

 پێشتریش کەسانی وەک "حەسەن ڕۆحانی، سەعید جەلیلی، عەلی شەمخانی، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان" سەرۆكایه‌تیی ئەم ئەنجومەنه‌یان وه‌رگرتووه‌.

محەمەد باقر زولقەدر، پێش وه‌رگرتنی ئەم پۆستە، بە ڕەزامەندی ڕێبەری پێشووی ئێران، وەک سکرتێری ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران، دەستنیشان کرابوو.

زولقەدر یەکێک لە به‌رپرسه‌ باڵاكانی سوپای پاسدارانە و لە پۆستە هەستیارەکانی وەک ده‌زگای دادوەریی، بەسیج، وەزارەتی ناوخۆ، به‌رپرسیارێتی هه‌بووه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.