ڕاستەوخۆ

لوبنان داوای لە باڵیۆزی ئێران کرد وڵاتەکەی جێبهێڵێت

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی لوبنان ڕایگەیاند، داوایان لە محەمەد ڕەزا ڕەئوف، باڵیۆزی ئێران لە لوبنان کردووە وڵاتەکەیان جێبهێڵێت.

عەبدول ستار عیسا، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی لوبنان ڕایگەیاند، تۆفیق سەمەد خۆشخوو، دیپلۆماتکاری ئێرانیان لە بەیروت بانگهێشت کردووە و بڕیاری دەرکردنی محەمەد ڕەزا ڕەئوف شەیبانی، باڵیۆزی ئێرانیان پێ ڕاگەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوبراو وەک کەسێکی نەخوازراو دەستنیشان کراوە و داوای لێکراوە، تا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو خاکی لوبنان جێبهێڵێت، هاوکات وەزارەتی دەرەوەی لوبنان ئەحمەد سویدان، باڵیۆزی وڵاتەکەی لە تاران بە مەبەستی ڕاوێژ کشاندووەتەوە.

ئەمە لە کتێکدایە، پێشتر یوسف ڕەجی، وەزیری دەرەوەی لوبنان ڕایگەیاند، بانگهێشتی سەردانیکردنی بۆ ئێران ڕەتکردووەتەوە و پێشنیازی کردووە دانوستانەکان لە وڵاتێکی "سێیەم و بێلایەن"دا ئەنجام بدرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.