بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەرانا کە تایبەتە بە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران دەڵێت، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم 37 هاوڵاتی لە پارێزگا جیاوازەکانی ئێران، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ "گروپە تەکفیرییەکان" و تۆمەتی ئەمنی دەستبەسەر کراون.
لە پارێزگای ورمێ، ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە، کە پێنج کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ مۆساد و کەناڵە میدیییەکانی دەرەوە دەستگیر کردووە.
هاوکات لە تاران، هاووڵاتییەک بە تۆمەتی "سیخوڕی" و بەکارهێنانی ئینتەرنێتی ستارلینک دەستبەسەر کراوە.
زۆرترین رێژەی دەستگیرکردنەکان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بووە، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانی باسی لە دەستبەسەرکردنی 28 کەس کردووە، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ "گروپە تەکفیرییەکان" و هەوڵدان بۆ کردەوەی تێکدەرانە کردووە.