حكومه‌تی عێراق به نیازه بنكه‌كانی ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتیمانیی بۆ هاوڵاتیانی عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات زیاد بكات.
ڕۆژنامه‌ی سه‌باح له زاری عه‌باس به‌هادلی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویكرده‌وه: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به هه‌ماهه‌نگیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی عێراق، كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بنكه‌كانی ڕاییكردن و تۆماری مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیانی عێراقی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ كارتی نیشتیمانیی، له هه‌شت بنكه‌وه زیاد بكه‌ن بۆ 25 بنكه.
ڕاشیگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوه‌یان كارئاسانیی ده‌كات بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانی كارتی نیشتیمانیی له ماوه‌یه‌كی دیارییكراو، بێ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌كه پێویست بكات بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق.