بەگوێرەی ڕۆژنامەی حورییەتی تورکی، سەرۆکی داواکاریی گشتی ئیستەنبوڵ فەرمانی دەستگیرکردنی 36 کەسایەتی سیاسی و سەربازی ئیسرائیلی دەرکردووە لەناویشیاندا بنیامین نەتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەی تێدایە.
ئاماژە بەوەکراوە، فەرمانەکە بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە و لەسەر بنەمای یاسای سزادانی تورکیا و بەگوێرەی مادەکانی 76 و 77 دەرکراوە.
هاوکات، بڕیارەکە هەریەک لە یسرائیل کاتز و وەزیری بەرگریی و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و فەرماندەی هێزەکانی زەمینی ئەو وڵاتە لەخۆدەگرێت.
لەگەڵ بڕیارەکەی داواکاری گشتیی ئیستەنبوڵ نەتانیاهو ڕایگەیاند، "ئەردۆغان بکوژی کوردەکانی ناو وڵاتەکەیەتیی و پشتگیری لە هەوڵە تیرۆریستییەکانی ئێران دەکات".