ڕاستەوخۆ

سێنتکۆم: دەستمان کردووە بە پاککردنەوەی گەرووی هورمز لە مینەکانی ئێران

reset font size increase font size

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم" ڕایگەیاند، هێزەکانیان بە دوو کەشتی جەنگیی دەستییان بە پاکردنەوەی گەرووی هورمز لە مینەکانی ئێران کردووە.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم" لە ڕاگەیەنراوێکدا لە ئێکس دەڵێت، هەردوو کەشتیی جەنگی یو ئێس ئێس مایکل مێرفی و یو ئێس ئێس فرانک ئەی پیتەرسن بەناو گەرووی هورمزدا تێپەڕیوون و لەناو ئاوەکەدا دەستییان بە ئۆپراسیۆنی پاککردنەوەی مینەکانی گەرووەکە کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم جموجۆڵە سەربازییەی هێزەکانیان بەردەوام دەبێت تاوەکو پاککردنەوەی سەرجەم گەرووەکە و دروستکردنی ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ کەشتییەکان دەبین دەکەن.

ڕاگەیەنراوەکەی سێنتکۆم دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، گەرووی هورمز دەکرێتەوە و جوڵەی کەشتییەکان بە گەرووەکەدا دەستپێدەکاتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.