ئه‌مڕۆ (15ـی 3ـی 2026) دەستەی گشتیی دەروازە سنورییەکان و گومرگی سوریا ڕایگه‌یاند، توركیا سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كانی له‌گه‌ڵ سوریا داخستووه.
ده‌سته‌كه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، لایەنی تورکی بڕیاریداوە سەرجەم دەروازە سنورییەکان بە ڕووی هاتوچۆی گەشتیاران و جوڵەی بازرگانیدا دابخات.
ڕاشیگەیاندووە، ئەم داخستنە لە کاتژمێر5:30ـی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی " 19ـی ئازاری 2026" دەستپێدەکات و بە درێژایی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی " 23ـی ئازاری 2026" داخستنه‌كه كۆتاییدێت و هاتوچۆی گەشتیاران و گواستنەوەی کاڵاکان ئاسایی ده‌بێته‌وه.