حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی دایه‌وه و ڕایگه‌یاند، به‌غداد ده‌یه‌وێت ڕای گشتیی چه‌واشه بكات.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، وه‌زاره‌تی نه‌وت له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هەموو ڕەهەندەکانی کێشەکەی باس نه‌كردووه و بابەتەکەیان شێواندووە و هەوڵی تۆمەتبارکردنی هەرێمی کوردستانیان داوە بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی.
سامانه سرووشتییه‌كان ده‌شڵێت "میلیشیاکانی لە یاسا دەرچوو، هەموو کێڵگە و پالاوگەکانی نەوت وگاز و وزەی هەرێمیان کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامی ئەم هێرشە تیروریستیانەدا، بەرهەمهێنان وەستاوە و هیچ بەرهەمێکی نەوتی نەماوە لە کوردستان تا هەناردەی دەرەوە بکرێت".
وه‌زاره‌ته‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، بەغداد ئامادە نییە ڕووبەڕووی ئەو هێرشە تیروریستیانە ببێتەوە کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و ڕێگرییان لێ بکات.
گوتوشیه‌تی، هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار داوای كردووه گفتگۆیەکی بنیادنەر بۆ چارەسەری کۆی ئەم کێشانە بكرێت، بەڵام داواکارییهكهی پشتگوێخراوە و هەوڵ دراوە ئه‌جێندای نادەستوریی و نایاسایی لە سەر هەرێم بسەپێندرێت.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه، تیمە بسپۆڕەکان لە سەر ئەم خاڵانەی جێی ناکۆکین دانیشتن بکەن و بگەنە ئەنجامێکی خێرای وا، کە هەموو عێراق لیێ سودمەند بێت و کوردستانیش چیتر ستەمی لێ نەکرێت.