بەپێى هەواڵى ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤى ئێران، هێزە ئەمنییەکانی ئێران شەوی یەکشەممە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چالاکوان زەینەب شەفیعزادەى دانیشتووی ئەسفەهان و دەستبەسەریان کردوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستویانەتەوە.
بنەماڵەی شەفیعزادە ڕایانگەیاندووە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەواممان، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکمان لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی کچەکەمان بەردەست نەکەوتووە.
یەکێک لە کەسوکارى ئەو ژنە چالاکوانە ڕایگەیاندووە، فشارەکان بۆ سەر زەینەب شەفیع زادە لە زستانی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە و پێشتر دەست بەسەر کەلوپەلە تایبەتییەکانیدا گیراوە.
گوتوشیەتى، زەینەب چەندین جار بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کراوە و لێپرسینەوەى لەگەڵدا کراوە.