فەرماندەیی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا هەڕەشەیان کرد کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا وەڵامێکی " وێرانکەر" بەدوای خۆیدا دێنێت و باجێکی قورس دەسەپێنێتە سەر واشنتۆن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە که لە وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر پارێزگاکانی سیستان و بەلوجستان و هۆرمۆزگان، هێزە چەکدارەکانی ئێران گورزی کوشندە و وێرانکەر لە نەیاری ئەمریکی دەوەشێنن، و هەرچەندە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەردەوام بن لە چالاکییە دوژمنکارییەکانیان، ئەوا زیان و باجێکی گەورەتر دەچێژن.
جەختیشی لەوە کردەوە لەوەش کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک لە مافەکانی گەڵی ئێران پاشەکشە ناکەن و بڕیاریان داوە تێچوویەکی قورس بەسەر ئەمریکادا بسەپێنن.