ڕاستەوخۆ

هاوسەرۆکی دەم پارتی: بەردەوام دەبین لە پرۆسەی ئاشتی

reset font size increase font size

لە گوتارێکی کاریگەردا لە پێنجەمین کۆنگرەی دەم پارتی لە ئەنقەرە، تولای هاتیمۆئوڵاری، هاوسەرۆکی گشتیی پارتەکە، جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای هەموو بەربەستەکان، ئەوان سوورن لەسەر سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و گەیشتن بە ئامانجەکانیان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نووچە تیڤی، هاتیمۆئوڵاری لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە دا کە لە سایەی بەردەوامیی جەنگ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئاشتی دەبێتە گەورەترین هێزی کۆمەڵگە و پێویستە بە هەموو توانایەکەوە بەدی بهێنرێت.

 ناوبراو چارەسەرکردنی پرسی کوردی لە تورکیا وەک پێویستییەکی مێژوویی ناو برد کە چارەنووسی نەوەکانی داهاتوو دیاری دەکات.

هاوسەرۆکی دەم پارتی دان بەوەدا نا کە ڕێگەی ئاشتی ڕێگەیەکی ڕووت و ئاسان نییە و پڕە لە سەختی و لەمپەر، بەڵام دووپاتی کردەوە کە پارتەکەیان بڕیاری داوە بەردەوام بێت تا ئەو کاتەی ئامانجی ئاشتییەکی سەرتاسەری بەدەست دەهێنن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.