وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، هەندێک لایەنی سیاسی دەیانەوێت ڕووداوەکانی ساڵی 1915ـی "جینوسایدی ئەرمەنییەکان" بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاربهێنن و ناکۆکی بخەنە نێوان وڵاتانی ناوچەکە.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، هەندێک لە لایەنە سیاسییەکان و وڵاتانی سێیەم دەیانەوێت ڕووداوەکانی ساڵی 1915 بۆ بەرژەوەندی و حسابە سیاسییەکانی خۆیان بەکاربهێنن و ناکۆکی بخەنە نێوان وڵاتانی ناوچەکە.
دەشڵێت، وڵاتەکەمان کە چەند سەدەیەکە بووە بە یەکێک لە نموونە هەرە بەهێزەکانی کولتوری پێکەوەژیان و هاوکات، کۆمیسیۆنێکی زانستیشتیان لەپێناو لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ساڵی 1915 پێکهێناوە.
ئەوەش هاتووە، پێویستە لایەن و وڵاتانی سێیەم لەهەوڵدابن بۆ دروستکردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە نەک دوژمنکاری.
ئەم لێدوانەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەکاتێکدایە، ئەو وڵاتە هێشتا بە فەرمی دانی بە "جینۆسایدی ئەرمەنییەکان" دا نەناوە و بە بەردەوامی بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە ساڵیادی جینۆسایدەکەدا پێکهێنانی ئەم تاوانە لەلایەن ئیپپڕاتۆرییەتی عوسمانی ڕەتدەکەنەوە.