ڕاستەوخۆ

هەولێر میوانداریی کۆنفڕانسی پارێزگارانی عێراق دەکات

reset font size increase font size

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند، له‌ چوارچێوه‌ی پێشوازیكردن لە عەتوان ئەلعەتوانی، پارێزگاری بەغدا و شاندێکی یاوەری لە پیرمام، گفتوگۆیەکی چڕ لەبارەی پەرەپێدانی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکوتووی هەرێمی کوردستان لە بواری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێداندا بەڕێوەچوو.

لە دیدارەکەدا، بە گرنگییەوە تیشک خرایە سەر پرسی بەستنی کۆنفڕانسی پارێزگارانی عێراق لە شاری هەولێر، کە پێشتر لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشنیار کرابوو.

لەم سۆنگەیەوە پشتیوانیی تەواو بۆ سەرخستنی ئەم کۆنفڕانسە نیشندرا و وەک هەنگاوێكی یەکلاکەرەوە، ئەرێنی و گرنگ بۆ قۆناغی ئێستا وەسف کرا، کە دەبێتە هۆی دروستکردنی کەشێکی لەبار بۆ گۆڕینەوەی ڕاوێژ و ئەزموونە ئیدارییەکان لە نێوان پارێزگاکاندا.

هەر لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت لەوە کرایەوە کە هێنانەکایەی تەبایی، ئاشتەوایی و چەسپاندنی سەقامگیری، بنەمای سەرەکین بۆ هەر پێشکەوتن و بووژانەوەیەک لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا؛

 ئامادەبووانیش هاوڕابوون کە ڕێکخستنی کۆنفڕانسێکی لەم شێوەیە لە پایتەختی هەرێمی کوردستان، دەبێتە پاڵپشتێکی بەهێز بۆ باشترکردنی دۆخی گوزەرانی هاووڵاتییان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان پارێزگاکانی عێراق لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی شایستە.

 May be an image of the Oval Office

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.