ڕاستەوخۆ

ناسنامه‌ی حه‌وت هه‌زار كه‌س ئاشكراكران كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كوژراون

reset font size increase font size

ئاژانسی هەرانا ئاشكرایكرد، ژمارەی ئەو قوربانییانەی لە خۆپیشاندانەکانی ئێران ناسنامەکانیان ئاشکرا کراوە گەیشتووەتە زیاتر له‌ حەوت هەزار کەس.

ئاژانسی هه‌رانا كه‌ ئاژانسێكی چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئێرانه‌ رایگه‌یاند، لە خۆپیشاندانەکانی ئێران ناسنامەکانیان ئاشکرا کراوە گەیشتووەتە حەوت هەزار و 15 کەس، ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکاندا بریندار بوون گەیشتووەتە نزیكه‌ی 26 هەزار کەس.

ده‌شڵێ، نزیکەی 53 هەزار کەسی دیكه‌ش لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستگیرکراون کە 144 کەسیان خوێندکاری زانکۆن و 11 هەزار و 53 کەسیش لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتەوە بانگهێشتکراون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بەشێک لە کوژراوانی خۆپیشاندانەکان ئەو کەسانە بوون بەشداری خۆپیشاندانەکانیان نەكردووه‌.

ڕاشیگەیاند، هه‌ر به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ 226 منداڵ گیانیان لەدەستداوه‌ و 214 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانیش کوژراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.