ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراق رایگەیاند، دەستەی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی هاوبەشی، لە پێنج قۆڵی جیاوازەوە لە سنووری بیابانی نەینەوا دەستیپێکردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی، بە بەشداریی یەکەکانی سوپای عێراق و پشتیوانیی چەندین پێکهاتەی دیکە، هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش و سەقامگیری ئاسایشی ناوچەکەدا دەستپێکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لیوا و بەشەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و رۆژئاوای نەینەوا لەگەڵ نووسینگەی زانیاریی پارێزگاکە، لەم ئۆپەراسیۆنەدا بەشدارن و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەندازیاریی سەربازی و پزیشکیی حەشدی شەعبیش پاڵپشتیی راستەوخۆ دەکەن.