به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆتایی به ئه‌ركی به‌شێك له شاره‌زایان و راوێژكاران هێنا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق واژۆی لەسەر کۆتایهێنان بە ئەرکی بەشێک لە شارەزایان و ڕاوێژکاران کردووە، ئەم هەنگاوەش بە مەبەستی هەوڵەکانی حکومەت بووه بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌و شارەزایان و ڕاوێژکارانه پێشتر کارییان لەگەڵ حکومەتی عێراقدا کردووە.
ئەم بڕیارەی سودانی دوای ئەوەدێت، پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەندێک بڕیاری دەرکرد بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت.