ڕاستەوخۆ

دەزگە ئەمنییەکانی سوریا ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حزبوڵڵا دەکەن

reset font size increase font size

کەناڵی "کان"ی ئیسرائیلی لە سەرچاوەیەکی ئەمنیی دیمەشقەوە بڵاوی کردەوە, دەزگا ئەمنییەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا ئامادەکاریی نهێنی دەکەن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی تەڤگەری حزبوڵڵای لوبنانی.

ئەم دەنگۆیانە لە کاتێکدان، پێشتر ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا، بە شێوەیەکی فەرمی داواکارییەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ گرتنەبەری ڕێکار لە دژی حزبوڵڵا ڕەت کردبووەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵە ئیسرائیلییەکە، سەرچاوە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوە کردووە لە پشت پەردەی لێدوانە فەرمییەکانەوە پلانێک لە دژی حزبوڵڵا ئامادە کراوە و لە کاتی گونجاودا جێبەجێ دەکرێت. سەرچاوەکە جەختی کردووەتەوە، ناڕوونییەک لە نێوان هەڵوێستە ئاشکراکان و ئەوەی لە پشتی پەردەوە دەگوزەرێت هەیە و ڕێنمایی دراوەتە دەزگا ئەمنییەکان، لە هەر شوێنێک بێت ڕووبەڕووی چالاکییەکانی حزبوڵڵا ببەنەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار ڕایگەیاندووە، لە شوێنی ئیسرائیل، ئەحمەد شەرع و حکومەتی کاتیی سوریا گونجاوترین لایەنن بۆ مامەڵەکردن و یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی حزبوڵڵا لە ناوچەکەدا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.