چه‌ند باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبیی له پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆردومانكران و هێشتا زیانه‌كانی نه‌زانراون.
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه باره‌گای لیوای 14ی حه‌شد و باره‌گای فه‌وجی چواری سه‌ر به‌و لیوایه له پارێزگای نه‌ینه‌وا سێ جار هێرشیكراوه‌ته‌سه‌ر.
تا ئێستا حه‌شدی شه‌عبی هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی زیانه‌كانی هێرشه‌كانه‌وه ڕانه‌گه‌یاندووه.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبیی له ناوچه جیا جیاكانی عێراق به ئامانج ده‌گیرێن و تۆمه‌تبار ده‌كرێن به پشتیوانییكردن و داڵده‌دانی گروپه‌كانی به ناو مقاوه‌مه‌ی عێراقی كه به به‌رده‌وامیی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها هێرشده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش.