سوپای پاسدارانی ئێران ئامانجگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگری لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کۆنترۆڵی تەواوی ئەو ڕێڕەوە ئاوییەیان لە دەستدایە.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕبوونی "نایاسایی" بە ڕێڕەوی گەرووی هورمزدا کراوەتە ئامانج.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سوپای پاسداران، کەشتییەکە بە "هاندان و فریودانی سوپای ئەمریکا" ویستوویەتی بە شێوەیەکی نایاسایی تێپەڕبێت، بەڵام لەلایەن هێزەکانیانەوە ئامانج پێکاندنی بەربووە و دوای کەوتنەوەی ئاگر تێیدا ڕاگیراوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە کە هێزەکانی ئێران کۆنترۆڵی تەواوی گەرووی هورمزیان لە دەستدایە و ڕێگە بە هاتووچۆی هیچ کەشتییەک نادەن کە سەرپێچی لێبکات، هاوکات ئاگەدارییان داوە کە هەوڵی تێپەڕبوونی نایاسایی سەرەنجامەکەی تەنیا لەناوچوونی کەشتییەکان دەبێت.