لە سلێمانی دیبەیتێک له باره‌ی ڕۆڵ و پێگەی ژن لە ئایینە جیاوازەکاندا به‌ڕێوه‌چوو.
دیبه‌ته‌كه ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، بە ناونیشانی ''ڕۆڵی ژنان لە ئاینەکاندا'' ڕێكخرا، تێیدا نوێنەرانی ئایین و ئاینزا جیاوازەکان ئاماده‌ی بوون.
له دیبه‌یته‌كه‌دا جەخت لەسەر پێگەی ژن بۆ ئاشتیی و لێبوردەیی کرایەوە.
هه‌روه‌ها ئاماژە بەوەکرا، هەر توندوتیژییەک بەرانبەر ژنان بکرێت دژی بنەما ڕەسەنەکانی ئایینە، چونكه ژنان هەمیشە پێشەنگی بونیادنانی ژیان بوون.