عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق و پیت هیگسێس، وەزیری جەنگیی ئەمریکا گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکارییە ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەوە کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ڕایگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە پیت هیگسێس، وەزیری جەنگیی ئەمریکاوە پێگەیشت و پیرۆزبایی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لێکردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان کردووەتەوە، لە ژێر ڕۆشنایی و چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوولا.
ئەوەش هاتووە، ئاماژەیان بە تایبەتمەندیی و گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و واشنتن کردووە و هاوڕابوون لەسەر پێویستی بەردەوامی هەماهەنگییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.
دەشڵێت، باسیان لە هەوڵەکان بۆ کاراکردنەوەی پرۆسەی مەشق و ڕاهێنان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی تواناکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق و بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتووییان کردووە.