مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، به‌شێك له وڵاتان له هه‌وڵی نێوه‌نگیریی نێوان ئێمه و ئه‌مریكادان.
مەسعود پزیشکیان، له هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی ئیکس، باسی له‌وه‌ش كردووه، وه‌ڵامی ئێران بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هه‌وڵی نێوه‌ندگیریی ده‌ده‌ن ڕوونه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئێمه پابەندین بە ئاشتیی و سەقامیگیریی لە ناوچەکە، بەڵام لە بەرگرییکردن لە کەرامەت و سەروەریی وڵاتەکەمان هیچ گومانێكمان نیە.
پزیشكیان گوتوشیه‌تی، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی نێوه‌ندگیریی ده‌ده‌ن، با بڕۆن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا قسه بكه‌ن نه‌ك ئێمه، چونكه ئه‌وه ئه‌وان بوون خه‌ڵكی ئێرانیان به كه‌م زانی و ئاگریان هه‌ڵگیرساند.