پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمرالی ڕایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە حکومەتی تورکیا هەنگاوی کرداریی و یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ پرۆسەی چارەسەریی بنێت.
له گوتارێكدا كه له‌باره‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رییه‌وه پێشكه‌شی كرد، په‌روین بوڵدان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئەم پرۆسەیە نابێتە هۆی ئەوەی ئێمە ملکەچی ئەوانە بین، کە وڵات بەڕێوەدەبەن.
گوتیشی، بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی خۆمان وه‌كو كورد، باجێكی زۆرمان داوه و ئاگاداری ئەو ئازارانەین کە لە پێناو تێکۆشان‌دا كێشاومانه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، ئازادکردنی هاوڕێکانیان لە زیندانەکان و ژیان بە زمان و کولتووری کوردی، سەرەکیتریین داواکارییەکانی خەڵکن.