ڕاستەوخۆ

قاڵیباف: ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی گەمارۆی دەریایی و ئابوورییەوە ئێران تەسلیم بکات

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دانی بەوەدانا، ئەو وڵاتە لە ژێر فشارێکی ئابووریی تونددایە و داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە، دەست بە پیداویستییە سەرەتاییەکانەوە بگرن و پاشەکەوت بکەن.

reset font size increase font size

محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و دانوستانکاری باڵای ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەمریکا، لە تۆمارێکی دەنگییدا کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاوکرایەوە، هۆشداریی داوە، واشنتن لە ڕێگەی گەمارۆی دەریایی و گوشارە ئابوورییەکانەوە بەنیازی تەسلیمکردنی ئێرانە. 

قاڵیباف دەڵێت، "ئێمە ئەگەری هێرشی سەربازیی و بەتایبەت هێرشە تیرۆریستییەکان بە کەم نازانین، بەڵام ئەو بەشە لە پلانەکەی دوژمن کە پەیوەندی بە کۆمەڵگەوە هەیە، لاوازکردنی ئێرانە لە ناوخۆدا."

ئەو قسانەی قاڵیباف دوای ئەوە دێت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، "ئیدارەی ترەمپ گەمارۆیەکی ئابووریی وەهای بەسەر ئێراندا سەپاندووە کە خەریکە ئەو حکومەتە دەخنکێنێت و توانای دابینکردنی مووچەی سەربازەکانیشی نەماوە".

قاڵیباف ئەم جەنگەی بە "یەکێک لە گەورەترین جەنگەکانی سەردەمی ئێران" ناوبرد و ڕایگەیاند، "سەرکەوتن لەم جەنگەدا ئێران دەکاتە ئەکتەرێکی کاریگەر لە جیهاندا، بەڵام گەیشتن بەوەش زەحمەتیی زۆری دەوێت."

هەروەها سەرۆکی پەرلەمانی ئێران داوای لە هێزەکانی بەسیج کرد، بببنە نێوەندگیر لە نێوان خەڵک و بەرپرسان. داوای لە خەڵکیش کرد، دەست بە پێداویستییە سەرەتاییەکانەوە بگرن و پاشەکەوت بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.