لوقمان وەردی ئەندامی سەركردایەتيی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان به میدیای نزیك له حزبهكهی گوتووه، پارتی هۆكاری پێکنەهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانە، چونكه ئامادەنییە شایستەى ڕاستەقینە به یەکێتی بدات.
ئاماژهی بهوهشكردووه، پارتی به 39 كورسییهوه دهیهوێت تهواوی پۆسته ههستیارهكان بۆ خۆی بن، لە بەغداد فراکسیۆنی هەرە گەورە بەو هەموو کورسییەی هەیەتی، پۆستەکان لەناو پێکهاتەکان و بە ڕێککەوتن و بە هاوبەشی دابەشدەکرێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان پرۆسەکە پێچەوانەیە.
ڕاشیگەیاند، هیوادارن پێکهینانی حکومەتی عێراق هاندەربێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی دیدگای لە سەر شێوازی هاوبەشی بۆ حكومڕانی بگۆڕێت، چونكه یهكێتی بە کەمتر لە شایستەى خۆی ڕازی نابێت.